Namaa Origin Farm، هەولێر


لە ئەپی نماء داوا بکە: سەبەتەیەکی هەفتانە لە کێڵگەی خۆمان، یان بەرهەمی تاک هەر کاتێک پێویستت بوو.

شاشەی سەرەکیی ئەپی نماء
~26 هێکتار
یەک مەڵبەندی کێڵگە
36,390 م²
ڕووبەری گرینهاوس
5 هێکتار
نەمامگەی دار و ڕووەک
4
بازرگانیی پێکەوەبەستراو

Namaa Basket: چۆن کار دەکات

بەیانی دەچنرێتەوە. هەمان ڕۆژ لە بەر دەرگاکەتە.

  1. لە ئەپەکەدا هەڵبژێرە

    سەبەتەیەکی هەفتانە، بەرهەمی تاک، یان هەردووکیان. هەر هەفتەیەک بیگۆڕە، بیپەڕێنە یان ڕایبگرە.

  2. هەمان بەیانی دەیچنینەوە

    لە ڕۆژی گەیاندنەکەتدا دەچنرێتەوە، لە Namaa Origin پۆلێن دەکرێت و دەپێچرێتەوە.

  3. دەگاتە بەر دەرگاکەت

    لە ڕێگادا بە ساردی دەپارێزرێت و لەو کاتەی هەڵتبژاردووە دەگات. لە ئەپەکەدا بەدوای ئۆتۆمبێلی گەیاندنەکەدا بچۆ.

  4. سکانی بکە و بزانە

    لەیبڵەکە سکان بکە بۆ ئەوەی تەختەی چاندن، تۆوەکە و ئەو بەیانییە ببینیت کە تێیدا چنراوەتەوە.

Namaa Origin Farm

کێڵگەی سەرەکیمان لەسەر ڕێگای بەستۆڕە، هەولێر: بناغەی کارەکانمان و نموونە بۆ تۆڕی فراوانتری نماء. قۆناغ بە قۆناغ دروستی دەکەین، لە هەر بەشێک فێر دەبین، و ئەو ئەزموونە لە هەموو خزمەتگوزارییەکماندا بەکار دەهێنین.

123456
وێنەکە تەنها بۆ ڕوونکردنەوەیە، بە پێوانەی ڕاستەقینە نییە.
  1. گرینهاوسەکان

    سەوزە، سەوزەی گەڵادار و گیا بۆندارەکان، بە درێژایی ساڵ.

  2. پەلەوەر و هەڵهێنەر

    قەلەموون، قاز و مریشک، لە کێڵگەکەدا هەڵدەهێنرێن.

  3. نەمامگە

    باخی دایک، دار و گرینهاوسی موتوربەکردن.

  4. هۆڵی قارچک

    قارچکی سەدەفی لەسەر کای زەوییەکانی خۆمان.

  5. ئاژەڵ و ماسی

    ئاژەڵی شیر، ڕەشەوڵاخ، مەڕ و بزن، ماسی و ڕۆبیان.

  6. پێچانەوە، وزە، توێژینەوە

    بنکەی پێچانەوە، کۆگای سارد، کۆمپۆست، وزەی خۆر، تاقیکردنەوە.

سەردانی کێڵگەکە بکە

تازەیی لە کێڵگەوە دەست پێدەکات

بە وردی دەچێنرێت، لە باشترین کاتیدا دەچنرێتەوە و ڕاستەوخۆ دەگەیەنرێت. بێ دەڵاڵ، بێ هەڵگرتنی درێژخایەن.

تازە لە گرینهاوسەکانمانەوە

  • سەوزەی گەڵادار و گیا بۆندارەکان

    کاهوو، جەرجیر، گەڵای ساوا و گیا بۆندارە تازەکان، بە درێژایی ساڵ.

  • سەوزەی جۆرە ڕەسەنە کۆنەکان

    تەماتەی جۆرە ڕەسەنە کۆنەکان، تەماتەی گێلاسی و بیبەری ڕەنگاوڕەنگ، بە گەییوی دەچنرێنەوە.

  • مایکرۆگرین

    بچووک، ڕەنگ گەش و پڕ لە تام، لە ژوورەوە دەچێنرێت.

  • سەرچاوەی هەموو بەرهەمێک دیارە

    کۆدی وەجبە لەسەر هەموو پاکەتێک: لە کوێ چێنراوە، کەی چنراوەتەوە.

زیاتر لە Namaa Origin

  • قارچک

    قارچکی سەدەفی، لەسەر کای زەوییەکانی خۆمان دەچێنرێت.

  • ماسی و ڕۆبیان

    لە ئاوی پاکدا بەخێو دەکرێن، کە هەمان ئاو خۆراک دەداتە بەروبوومی گرینهاوسەکانمان.

  • قەلەموون، قاز و مریشک

    لە کێڵگەی پەلەوەر و هەڵهێنەری خۆمانەوە.

  • شیرەمەنی و گۆشت

    شیر، ماست و لەبەنە؛ گۆشتی مانگا، بەرخ و بزن کە بە ئالیکی چێنراوی کێڵگەکە بەخێو کراون.

هەر بەرهەمێک تەنها کاتێک دێتە ناو بەرهەمەکانمان کە ستانداردەکانی کوالیتیمان تێدا بێت.

ئەپی نماء: شاشەکانی فرۆشگا، سەرەکی و سەبەتەکانت

ئەپی نماء

هەموو کێڵگەکە لە گیرفانتدا

سەبەتەیەکی هەفتانە لە کێڵگەی خۆمان، بەرهەمی تاک هەر کاتێک پێویستت بوو، و ڕووەک و بەرهەمی کێڵگە ناوخۆییەکان لە هەمان داواکاریدا. یەک ئۆتۆمبێل، یەک گەیاندن.

  1. سەبەتەکەت، بە دڵی خۆت

    سەرەتا Green Basket، و لەگەڵ گەشەکردنی کێڵگەکە سەبەتەی زیاتر. هەر هەفتەیەک ڕایبگرە، بیپەڕێنە یان بیگۆڕە. هەموو سەبەتەیەک 100% لە کێڵگەی خۆمان چێنراوە.

  2. دانە بە دانە بکڕە

    سەوزەی گەڵادار، گیا بۆندارەکان و زیاتر، بێ سەبەتە. ڕووەک و پێداویستیی باخچە لە Namaa Nursery، و بەرهەمی کێڵگە ناوخۆییەکان کە نماء دەیپێچێتەوە و ناوی کێڵگەکەی لەسەرە.

  3. خۆراکەکەت بناسە، تۆو کۆبکەرەوە

    هەر پاکەتێک سکان بکە بۆ ئەوەی بزانیت لە کوێ چێنراوە و کەی چنراوەتەوە. هەر داواکارییەک تۆوت پێ دەبەخشێت بۆ دار و ڕووەک، و Namaa Gives بەشێک لە هەر بەرهەمێک دەداتە چێشتخانەکانی کۆمەڵگە.

  • App Store
  • Google Play

بە ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی. شاشەکان لە دیزاینی ئەپی نماءن و بە ناوەڕۆکی نموونەیی پیشان دراون.

هیچ شتێک شاراوە نییە

لە تۆوەوە تا بەر دەرگاکەت، لە یەک تۆماردا

تیمەکەمان هەموو هەنگاوێک لە کێڵگەکەدا تۆمار دەکات، بۆیە هەر پاکەتێک چیرۆکی خۆی پێیە. ئەگەر ڕۆژێک شتێک هەڵە بوو، بە وردی دەزانین لە کام تەختە و کام بەیانییەوە هاتووە.

  1. وەجبەی تۆو

    جۆرەکە و ئەو تۆوەی لێیەوە هاتووە، لەوانە جۆرە ڕەسەنە کۆنەکان لە تۆوی هەڵگیراوی خۆمان.

  2. تەختە و چاندن

    لە کام تەختەی گرینهاوسدا گەشەی کردووە، و ئەو ڕۆژەی تێیدا چێنراوە.

  3. چنینەوە و پۆلێنکردن

    تیمەکەمان دەیچنێتەوە، دەیکێشێت و بە پلەی A، B یان C پۆلێنی دەکات. تەنها باشترینەکەی دەچێتە سەبەتەکەت.

  4. ژووری سارد و پێچانەوە

    بە ساردی دەپارێزرێت، هەمان ڕۆژ دەپێچرێتەوە، و کۆدی وەجبەکە لەسەر لەیبڵەکەیە.

  5. بەر دەرگاکەت

    تیمی خۆمان دەیگەیەنێت. لەیبڵەکە سکان بکە بۆ ئەوەی هەموو چیرۆکەکە ببینیت.

Namaa Basket

کاهووی Little Gem

لە Namaa Origin، هەولێر چێنراوە

وەجبە
F01-GRH-YYMMDD-012
تەختە
GBH1-A-S2-04
چنینەوە
بەیانیی ڕۆژی گەیاندن
پلە
A
دیزاینی لەیبڵ، ناوەڕۆکی نموونەیی.

یەک کۆمپانیا. چوار بازرگانیی پێکەوەبەستراو.

هەر بازرگانییەک پێویستییەکی جیاواز دابین دەکات. پێکەوە پەرەپێدانی کێڵگە، بەرهەمهێنان، پێداویستی و گەیشتن بە بازاڕ بە یەکەوە دەبەستنەوە.

لە هەردوو دیوی دەروازەی کێڵگەداین

لە دامەزراندنی کێڵگەوە تا گەیشتن بە بازاڕ، نماء پشتگیریی هەموو قۆناغێکی ژیانی کێڵگە دەکات.

  1. پێش کێڵگە

    پلان دابنێ و ئامادەی بکە

    • Namaa Nurseryدیزاینی کێڵگە، دار، ڕووەک و شەتڵ، دامەزراندنی باخ.
    • Namaa Supplyگرینهاوس، پێداویستی و کەرەستە، براندە ناسراوەکان.
  2. لە کێڵگەدا

    بەڕێوەی ببە و باشتری بکە

    • Namaa Platformهەموو کارێک، پێداویستییەک و چنینەوەیەک لە یەک تۆماردا، بۆ ئەوەی هەر وەرزێک لە وەرزی پێشوو باشتر بێت.
  3. دوای چنینەوە

    بیپێچەوە و بیفرۆشە

    • ئەپی نماءبەرهەمی کێڵگە هاوبەشەکان، نماء دەیپێچێتەوە و ناوی کێڵگەکە لەسەر هەموو پاکەتێکە.
    • Namaa Supplyکۆفرۆشی بۆ چێشتخانەکان و کڕیاران.
    • Namaa Basketبەرهەمی خۆمان، دەگەیەنرێتە خێزانەکان.

دروست بیچێنە. باش ئامادەی بکە.

Namaa Nursery

کێڵگەکەت لێرەوە دەست پێدەکات

ئەو دار و ڕووەکانە پێدەگەیەنین کە کێڵگە و باخیان لەسەر دادەمەزرێت، و یارمەتیت دەدەین پلانیان بۆ دابنێیت و بیانچێنیت. هەموو دارێک لە باخی دایکی خۆمانەوە دێت کە سەرچاوەکەی پشتڕاستکراوەیە.

  • داری میوەی موتوربەکراو لەسەر پایەی تاقیکراوە، ڕاهێنراو بۆ کەشوهەوای ئێرە
  • زەیتوون و فستق بۆ ئەو باخانەی تەمەنێک دەمێننەوە
  • شەتڵی سەوزە و گیا بۆندارەکان، بەهێز و ئامادەی چاندن
  • دیزاینی کێڵگە، دامەزراندنی تەواوی باخ، دیزاینی ئاودێری و سەردانی پسپۆڕی کشتوکاڵ

یەک جار بیچێنە. چەندین ساڵ بەرهەم بچنەوە.

پلانی کێڵگەکەت دابنێ

Namaa Supply

ئەوەی کێڵگە پێویستیەتی. ئەوەی چێشتخانە دەیەوێت.

یەک هاوبەش بۆ ئەوەی دەچێتە ناو کێڵگە و ئەوەی لێی دێتە دەرەوە. تەنها ئەو شتانە دەفرۆشین کە لە کێڵگەی خۆماندا متمانەمان پێیانە.

  • گرینهاوس و پێکهاتەکان: بۆ کەشوهەوای ئێرە دیزاین کراون، تیمەکەمان دابینیان دەکات و دایاندەمەزرێنێت
  • پێداویستی و کەرەستەی کێڵگە: ئاودێری، ئینجانە، تۆڕ، نایلۆن، ناوەندی چاندن و پەین
  • براندە ناسراوەکان لە یەک شوێندا: نماء پێشکەشیان دەکات و پشتگیرییان دەکات
  • بەرهەمی تازە بە کۆفرۆشی: بەپێی تایبەتمەندییەکانت پۆلێن دەکرێت، لە ڕۆژانی ڕێککەوتوودا دەگات و بە درێژایی ڕێگا بە ساردی دەپارێزرێت
قسە لەگەڵ تیمەکەمان بکە

هۆتێل، ڕێستۆرانت، کۆمپانیاکانی ئامادەکردنی خواردن، کافێ

لە ئەپی نماء بۆ چێشتخانەکەت داوا بکە

لە هەمان ئەپدا هەژماری بازرگانی بکەرەوە و هەر کاتێک ویستت بیگۆڕە بۆ ئەو. تیمی فرۆشتنمان پەیوەندیت پێوە دەکات، لەسەر لیستی نرخ و ڕۆژانی گەیاندن لەگەڵت ڕێک دەکەوێت، و هەژمارەکەت دەکرێتەوە.

  • نرخەکانی گرێبەستەکەت
  • داواکاریی بەردەوام
  • داواکاری بۆ بۆنەیەک
  • پارەدان بە پسوولە
  • چێشتلێنەر یان کڕیارەکەت زیاد بکە
شاشەی سەرەکیی هەژماری بازرگانی لە ئەپی نماء

لە کێڵگەدا

Namaa Platform: کێڵگەکەت زیرەکانەتر بەڕێوە ببە

بۆ بەڕێوەبردنی Namaa Origin دروستمان کرد، ئێستا بۆ کێڵگەکانی تریش پێشکەشی دەکەین.

Namaa Platform: نووسینگەی کێڵگە لەسەر کۆمپیوتەر و ئەپی تیم لەسەر مۆبایل
دیزاینی نووسینگەی کێڵگە و ئەپی تیم، بە داتای نموونەیی پیشان دراون.
  • پلان دابنێ و تۆمار بکە

    پلانی بەروبووم دابنێ و کار و چنینەوە لەسەر مۆبایلی تیمەکە تۆمار بکە، بە سکانێکی خێرا لەبری نووسین.

  • کۆگا، تێچوو و فرۆشتن

    بزانە چی لە کۆگادایە، هەر بەروبوومێک چەندی تێدەچێت و چەند داهاتی هەیە. یەک تۆمار لە تۆوەوە تا فرۆشتن.

  • بەستراوە بە ئەپی نماء

    کێڵگە هاوبەشەکان پێداویستییەکانیان لە ڕێگەی نماء دابین دەکەنەوە و بەرهەمەکەیان لە ئەپەکەدا دەفرۆشن، نماء دەیپێچێتەوە و دەیگەیەنێت.

داوای پیشاندان بکەپێشتر کڕیاری؟ بچۆ ژوورەوە

خۆراک و کشتوکاڵێک کە متمانەی پێ دەکەیت

  1. بەرهەمی نماء

    هەموو شتێک لە سەبەتەی نماءدا لە کێڵگەی خۆمانەوە دێت.

  2. هیچ شتێک شاراوە نییە

    هەموو بەرهەمێک کۆدی وەجبەی هەیە. بەرهەمی هاوبەشەکان هەمیشە ناوی کێڵگەکەیان لەسەرە.

  3. تام لە پێشەوە

    جۆرەکان بۆ تام هەڵدەبژێردرێن، لەوانە جۆرە ڕەسەنە کۆنەکان لە تۆوی هەڵگیراوی خۆمان.

  4. کشتوکاڵی ڕاستگۆیانە

    بەروبوومە خۆراکییەکانمان بە شێوەی سروشتی دەچێنرێن، بێ قڕکەری کیمیایی دەستکرد.

  5. لە ماڵی خۆمان تاقی کراوەتەوە

    ئەگەر شتێک لە کێڵگەی خۆماندا سەرکەوتوو نەبووبێت، بۆ کێڵگەکەی تۆی پێشکەش ناکەین.

ببە بە هاوبەشی نماء

با پێکەوە داهاتوو بنیات بنێین

لەگەڵ ئەو جووتیار، خاوەن زەوی، بەرهەمهێنەر، بازرگانیی خۆراک و وەبەرهێنەرانە هاوبەشی دەکەین کە وەک ئێمە پابەندی پەرەپێدانی درێژخایەنی کشتوکاڵن.

  • جووتیاران و خاوەن زەوییەکان

    پلاندانان، ژێرخان، چاندن و گەیشتن بە بازاڕ.

  • کێڵگە هاوبەشەکان

    لە ڕێگەی ئەپی نماء بفرۆشن، نماء دەیپێچێتەوە و دەیگەیەنێت.

  • براند و بەرهەمهێنەران

    لە ڕێگەی Namaa Supply بگەنە جووتیارانی ناوچەکە.

  • بازرگانییەکانی خۆراک

    دابینکردنی کۆفرۆشی بەپێی تایبەتمەندی و ڕۆژانی گەیاندنی خۆت.

  • وەبەرهێنەران

    بەشداری بکەن لە گەشەی Namaa Origin و پڕۆژەکانی داهاتوو.

گفتوگۆیەک دەست پێ بکە

باشە بیزانیت

بۆ کوێ دەگەیەنن؟

سەرەتا هەولێر. ناونیشانەکەت لە ئەپی نماء بنووسە بۆ ئەوەی بزانیت دەگەینە لات، و لە چ ڕۆژ و کاتێکدا.

خۆراکەکانتان چۆن دەچێنرێن؟

بە شێوەی سروشتی، بێ قڕکەری کیمیایی دەستکرد لەسەر بەروبوومە خۆراکییەکانمان. هەموو پاکەتێک کۆدی وەجبەی هەیە، بۆیە دەتوانیت ببینیت لە کوێ و کەی چێنراوە.

دەتوانم هەفتەیەک ڕابگرم یان بیپەڕێنم؟

بەڵێ. هەر هەفتەیەک لە ئەپەکەدا سەبەتەکەت ڕابگرە، بیپەڕێنە یان بیگۆڕە، پێش دوا کاتی داواکاری.

بۆ داواکردن پێویستم بە سەبەتەیە؟

نەخێر. دەتوانیت بەرهەمی تاک بێ سەبەتە بکڕیت، یان بیخەیتە سەر سەبەتەکەت. هەموو شتێک لە هەمان گەیاندندا دەگات.

چۆن پارە دەدەم؟

بە کاش لە بەر دەرگا. هەژمارە بازرگانییەکان بە پسوولە پارە دەدەن، دوای ئەوەی تیمی فرۆشتنمان هەژمارەکەی ئامادە کرد.

دەتوانم سەردانی Namaa Origin بکەم؟

بەڵێ، بە دیاریکردنی کاتی پێشوەختە. نامەیەکمان بۆ بنێرە و سەردانێکت بۆ ڕێک دەخەین.

پەیوەندیمان پێوە بکە

خێزان، بازرگانی، جووتیار یان هاوبەش: پێمان بڵێ چیت پێویستە و تیمی گونجاو وەڵامت دەداتەوە.

ناونیشان
Namaa Origin Farm، ڕێگای بەستۆڕە، هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق
کاتژمێرەکانی کارکردن
یەکشەممە تا پێنجشەممە، 8:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە
من

لە ماوەی یەک ڕۆژی کاردا وەڵام دەدەینەوە. ئەمە ئەپی ئیمەیڵەکەت دەکاتەوە لەگەڵ نامەیەک بۆ info@namaagrows.com.